به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕێوڕه‌سمی ڕانوێنرانی دوو کتێبی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی که بریتی بوون له کتێبی کۆمه‌ڵه شێعره‌کانی مامۆستا ئه‌حمه‌د تورجانی زاده و کتێبی زاراوه‌کانی زمانی کوردی له نووسینی مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی ئێواره‌ی دوێنێ و به ئاماده‌یی چه‌ند به‌رپرسێک و مامۆستایان و چالاکانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و هه‌روه‌ها شارۆمه‌ندانی شاره‌که له هۆڵی گشتی زانکۆی ئازادی سه‌قز به‌ڕێوه چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، سه‌رۆکی زانکۆی ئازادی سه‌قز به ئاماژه به‌م بابه‌ته که دوکتور تورجانی زاده له یه‌که‌م مامۆستایانی دامه‌زرێنه‌ری زانکۆی ئه‌ده‌بیاتی شاری ته‌ورێز بووه، وتی: ئه‌م مامۆستا گه‌وره‌یه کاری زۆر به نرخی له بواری ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگدا ئه‌نجام داوه.
شه‌هباز موحسنی وتی: مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، چیرۆک نووس و ڕۆژنامه‌وانێکی به‌توانا بوو که به‌رهه‌می زۆر باشی له دوای خۆی به‌جێهشت و زیاتر له 20 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری سروه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.
له کۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، هه‌ر دوو کتێبی دیوانی شێعره‌کانی مامۆستا ئه‌حمه‌د تورجانی زاده و زاراوه‌ی زمانی کوردی له نووسینی خوالێخۆش بوو ئه‌حمه‌د قازی ڕانوێنرا.
شایانی باسه که ئه‌م کتێبانه له لایه‌ن زانکۆی ئازادی شاری سه‌قز له چاپ دراون. له‌م ڕێوڕسمه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌ران و چالاکانی فه‌رهه‌نگی شاره‌کانی سه‌قز، مه‌هاباد، بانه، بۆکان و کرماشان و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستایان به‌شداریان کرد بوو.....
کۆتایی کورتە نامە/310